ڕێکخراوی دەستی هاوکاری
ئامانجەکانمان
1-گەشەپێدانی کۆمەڵگە لەڕێگەی بڵاوکردنەوەی ڕۆشەنبیری کۆمەڵایەتی و تەندروستی.
2-پێشکەشکردنی یارمەتی ماددی و مەعنەوی بۆ قوتابی و نەخۆش و هەژار و بێ باوکان و خاوەن پێداویستیە تایبەتەکان.
3-فریاکەوتن و هاوکاری ئاوارەکان و زیانلێکەوتوانی جەنگ و قەیران و کارە سات و ڕوداوە سروشتیەکان.
4-چارەسەرکردنی نەخۆش لەڕێگەی هەماهەنگیکردن لەگەل پزیشکان و نەخوشخانە و سەنتەرە تەندروستیەکان.
5-گرنگی دان بە گەشەپێدانی لایەنی زانستی و پەروەردەیی و تەندروستی و ئابوری و کۆمەڵایەتی وپیشەیی تاک و کۆمەڵگە.
6-گەشەپێدانی تواناکانی ئافرەتان و ڕۆشنبیرکردنی خێزان و بەشداریکردن لە چارەسەرکردنی کێشەکانیان. 7-دۆزینەوەی هەلی کار و گرنگی دان بە گەنجان.
8-پشتگیریکردن و هاوکاری کۆمەڵە و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و سەنتەرەکانی ڕاهێنانی خاوەن پێداویستی تایبەت.
ئێمە کێین
ڕێکخراوی دەستی هاوکاری | ڕیکخراوێکی مرۆیی خۆبەخشی ناحکومی قازانج نەویستە و کەسایەتی مەعنەوی خۆی هەیە کاردەکات بۆ بەرژەوەندی گشتی لەپێناو پێشکەشکردنی،هاوکاری مرۆیی و گەشەپێدان و بەرەوپێش بردنی کۆمەڵگە بێ ڕەچاوکردنی جیاوازیە ئاینی و نەتەوایەتی و سیاسی و کۆمەڵایەتیەکان ، لەبەهاری ساڵی 2013 بەهەوڵ و ماندوبونی چەند خۆبەخشێکی بواری کاری مرۆیی دامەزرا بەمەبەستی گەشەپێدانی لایەنی ئابوری و کۆمەڵایەتی و تەندروستی و ڕۆشەنبیری هاوڵاتیان لەڕێگەی ئەنجامدانی پڕۆژەی خزمەتگوزاری و خول و پڕۆگرامی جۆراو جۆر بەهاوکاری و هەماهەنگی لەگەڵ چەندین کەسایەتی کۆمەڵایەتی و ئەکادیمی و دامەزراوە تەندروستی و پەروەردەیی و کۆمەڵە و ڕێکخراوە خێرخوازی و خۆبەخشیەکانی جیهانی و ناوخۆیی ، هەروەها بەشداریکردنی کاریگەر لە فریاکەوتن و هاوکاریکردنی بەپەلەی لێقەوماوان و ئاوارەکانی جەنگ و کارە سات و ڕوداوە سروشتیەکان و کەمکردنەوەی مەینەتی و ئێش و ئازارەکانیان.
پەیاممان
ڕێکخراوێکی مرۆیی خۆبەخشی نیشتمانین کاردەکەین بۆ هاوکاری و فریاکەوتن و گەشەپێدانی کۆمەڵگە
دیدگەمان
بەرە و پێشەنگی و داهینان لەکاری خۆبەخشی و فریاکەوتن و گەشەپێدان
بواری كاری ڕێكخراوهكهمان
ڕێكخراوی دهستی هاوكاری وهك ڕێكخراوێكی ناحكومی لهم بوارانه كار دهكات
هەلی کار
دۆزینەوەو پێگەیاندنی کەسانی نوێ لەڕێگەی کاسانی ئەکادیمیبە کردنەوەی خول و کۆرسی تایبەت
بێ باوکان
ڕێکخراوەکامان بە شێوەیەکی بەردەوام و بێ وچان یارمەتی و هاوکاریی بەردەوامی بێ باوکان بووە
تهندروستی
لهبواری تهندروستی یارمهتی نهخۆشی كهم دهرامهت دهدهین به ههماههنگی لهگهڵ نهخۆشخانه و پزیشكهكان و ههندێكجار بهناردنهدهرهوهی نهخۆش بۆ دهرهوهی ووڵات گهر پێویستی كرد
ئاوارە و لێقەوماوان
هاوکاری کردن و یارمەتی دانی ئاوارە و لێقەوماوانی شەڕ
هاوکاری مرۆیی
لە بواری مرۆییدا ڕێکخراوەکەمان هاوکارییەکی بەرچاوی کردووە و جێ پەنجەی دیارە
گەشەپێدان
فێركردنی كهسێك كهوا چۆن ماسی بگرێت باشتره لهوهی ماسیێكی پێ بدهیت لهڕێگهی ئهنجامدانی سیمینار و وۆركشۆپ و خول، پهره به توانای كهسانی شایسته دهدهن
ئاوەدانکردنەوە
ئاوەدانکردنەوە و دروستکردنی لانەی ژیان
پڕۆژەی وەرزی
ڕێکخراوەکەمان لە بوارەدا بە شێوەیکی بەرچاو هاکاری کردووە