ئەمڕۆ سێ شەممە ١٧-٣-٢٠٢٠ سەرۆکی رێکخراوی دەستی هاوکاری و ئەندامانی دەستەی کارگێڕی سەردانی بەڕێزان (پارێزگاری هەولێر و جێگری پارێزگار و قایمقامی هەولێر) یان کرد ، بەمەبەستی دەڕبڕینی ئامادەباشی و هاوکاری دڵسۆزانەی ڕێکخراوەکەمان لەم بارو دۆخەی ئێستا هاتۆتە پێش بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا وه ئەنجامدانی پڕژاندنی مەوادی تەعقیم بەتایبەتی لە شوێنەگرنگەکان وەك گومرگی سەوزەومیوە هەموو رۆژێك ، وه بەپیی توانا هاوکاریان بکەین لە دابینکردنی پێداویستی ئەم نەخۆشخانەیەی کە بریارە دروست بکرێت لە هەولێر / بەحرکە کەتایبەتە بە چارەسەری ڤایرۆسی کۆرۆنا، هەروەها دابەشکردنی سەبەتەی خۆراك بەسەر هەژاران لەماڵەکانی خۆیان، ئەوانیش دەستخۆشی و پاڵپشتی خۆیان دەربڕی بۆکارئاسانی بۆمان.
===