ژیان خۆی سەختە، سەختتر دەبێت کاتێک نەداریت و منداڵەکانت برسین

ژیان خۆی سەختە، سەختتر دەبێت کاتێک نەداریت و منداڵەکانت برسین، ئارەزوی منداڵانەیان بۆ چەندەها شت ئەچێت و ناچار بۆڕازی کردنی دڵی خۆیان بەدەم یاریکردن و بەخەیاڵ شتەکان بەدەست دێنن، لەوەرزی سەرمادا لەسەرمانا ئەلەرزن و تۆش ناتوانی نەوت و هۆکارەکانی گەرم بوونەوەیان بۆدابین بکەی، داوای پارەت لێ ئەکەن تا بڕۆنە دوکان و کێک وشیرینی و… بکڕن وەک گشت منداڵان تۆش نیتە بیان دەیتێ، کاتێ نەخۆشن و چاویان لەدەستی تۆیە ڕزگاریان بکەی،نیتە بیان بەیتە لای دکتۆر، بۆ دایکێکی شەکەت وهەژار زۆر بەئازارە لەسەردڵی ولەدڵەوە هەست بەشەرمەزاری دەکات بەرامبەریان و لە داخی بێ توانایی بەکوڵ ئەگری و چاوەڕێی دەستێکی میهرەبانە ببێتە فریاد ڕەس بۆیان.
ڕێکخراوی دەستی هاوکاری وەک پیشەی هەمیشەی هەڵسا بە هاوکاری ژمارەیەکی زۆر لەم خانەوادە هەژار و نەخۆش وبێ باوکانە.

Also available in: kuKurdish



وەڵامێک بنووسە