Social harms of drugs

صدیق خۆشناو
وتەبێژی ڕێکخراوی دەستی هاوکاری و خاوەنی بڕوانامەی ماستەر لە کۆمەڵناسی بابەتێک دەنوسێت
لەسەر زیانە کۆمەڵایەتییەکانی ماددە هۆشبەرەکان

وەبیرم دێ‌ لە كۆتایی هەشتاكانی سەدەی ڕابردوو دیاردەیەك هەبوو لەنێو گەنجە لادەرەكانی شاری هەولێر و سەرشەقام هەڵدەستان بە بۆنكردنی ماددەیەک لە ناو گۆرەوی بۆگەن بۆ سەرگەرم كردنی خۆیان . حكومەتی ئەوسای عێراق هەڵسا بە گرتنەبەری كۆمەڵێك رێوشوینی بۆ نەهێشتنی ئەم دیاردەیە لەوانە قەدەغەكردنی ئەم ماددەیە . لێرەدا مەبەست لە گێرانەوەی ئەم دیاردەیە بۆ ئەوەی تیشك بخەینە سەر پاكی كۆمەڵگەی كوردی لەسەر بەكار نەهێنانی ماددەی هۆشبەر جگە خواردنەوە كهولییەكان نەبێت كە دەتوانین بڵین سەرەتای دەستپێكی بەكارهێنانی دەگەرێتەوە بۆ پاش ڕاپەرینی گەلی كوردستان لە باشور لە بەهاری 1991 دواتر گەڕانەوەی ئاوارەكان لە ئێران و كرانەوەی سنور و گەڕانەوەی خەڵك لە دەرەوەی كوردستان ئەمانە هۆكاری سەرەكی بوون بۆ بەكارهێنان و بازرگانی پێوەكردنی ئەم بەڵایە.

دواتر پاش روخانی رژێمی بەعس لە ساڵی 2003 ئەم بەكارهێنان بازرگانی پێوەكردنی بەشێوەكی مەترسیدار زیادی كردوە كە ئەگەر دیاردە نەبێت ئەوا لە لێواری بە دیاردە بوونێكی مەترسیداردایە ئەمەش بەهۆی ئەم پاشاگەردانیە لە سەرتاسەری عێراق دروست بوو كە بۆشای یاسایی ئەمنی لێ‌ پەیدابوو بوە هۆی تەراتێنی دەزگا سیخوری ووڵاتانی هەرێمی ناوچەكە.

ئەوانەی هەست بەم دیاردەیە ترسناكە دەكەن دادوەران و یاساناسان و پزیشكانی دەرونی زانایانی ئاینی و توێژەرانی كۆمەڵایەتی و دورونی كە ڕاستەخۆ ناڕاستەوخۆ كە ڕووبەرووی ئەم كەیسانە دەبنەوە كە گرفتێكی كۆمەڵایەتی و زیانێكی كۆمەڵایەتی پڕ هەرەشەی لەسەر كۆمەڵگە دروستكردوە ئەگەر دەست نەبرێت بۆ ڕاگرتنی و چارەسەركردنی.

ئەمە وەك گرفتێكی كۆمەڵایەتی سەری هەڵداوە لە باشوری كوردستان كاری كردۆتە سەر گەنج و هەرزەكاران بەكاری دەهێنن رۆژ بەرۆژ ئاستی بەكارهێنانی بەرزتر دەبێتەوە كێرڤی ڕوو لە هەڵكشانە. هۆكاری سەرەكی بۆ توشبوون بەم بەڵایە هۆی كەم و كوڕییە لە پێگەیاندنی كۆمەڵایەتی واتە پەروەردە هاورێ‌ قوتابخانە دەزگاكانی ڕاگەیاندن ئەم بەڵایە چەندین گرفتی بەدوای خۆیداهێناوە لەزیانە كۆمەڵایەتیەكانی ئەم بەڵایە و ئەوە دەبێتە هەڕەشە لەسەر بونیادی كۆمەڵایەتی كۆمەڵگە بەگشتی و خێزان بەتایبەتی .

لە زیانە كۆمەڵایەتییەكانی ئەویش بونی دیاردەی ئاڵودەبوون بە ماددە هۆشبەرەكانی وەك خواردنەوە كحولیەیەكان و خەپلە دەرمانە هۆشبەرەكان و ماددە هۆشبەرەكان ، بە سەدان هەرزەكارو گەنج لە ئێستادا توشی ئاڵودەبوون بە ماددە هۆشبەرەكان بوون كە تەمەنیان لە نێوان 14- 30 ساڵین ، هەموو ئەوانەی توشبوون لەسەرەتا تەنها بەیەك خەپلە دەرمان دەستی پێكردوە لە رێگەی كەسە نزیكەكانەوە و هاورێ‌ ئەویش لە پێناو بازرگانی پێكردنەوە و دابینكردنی بڕی ماددەی هۆشبەر كە زۆربەیان خێزاندارن فێركردوە، كە زۆربەیان دایك و باوكیان ژنیان بۆ هێناوە بەحیسابی خۆیان بۆ ئەوەی چاك بێت و واز بهێنێت بەڵام واز هێنان لەم ماددانە وا ئاسان نیە ،بەهۆی بەكارهێنان ئەم ماددانە زۆربەی هاوسەرگیریەكان هەڵوەشاوەتەوە یان لە ژێر هەڕەشەی هەڵوەشاندنەوە دان ، بەژیانی كولەمەرگی گیروگرفتی زۆرناخۆش تێدا تێپەڕ دەبن.

بۆیە پێشنیاز دەكەم بۆ ئەو كچانەی هاوسەرگیریان ئەنجامنەداوە زۆر ووردبن لە داوای كردنیان لەلایەن كوڕان و پیاوانەوە بۆیە ئاگادرابن نەخڵەتێن بە ناوی قۆزی و خۆشەویستی و دەوڵەمەندی كوڕان لەبەر ئەوەش دەلێم روم لە كچانە , چونكە ئێستا هاوسەرگیری زیاتر كچ و ژنان دیاری دەكەن نەوكو دایك و باوك . بۆیە واباشترە ئەم بڕیارانە بەهاوبەشی خێزان بدرێت بۆ ئەوەی لەهەركاتێك توشی گرفت بوون ئەوا بەرپرسیارەتیەكە دابەش دەبێت بەسەر هەموان.

ئەگەر هەر چەند ژیانت ناخۆش بێت لەماڵەوە ئەوا ناگاتە ئەو ژیانەی لە ژێر هەرەشەی ئاڵودەبوونی ماددە هۆشبەرەكاندا بێت وە هەموو ئەوكەسانەی ئاڵوودەبوون ئەوا كاریگەری تەنها بۆ خۆی نیە بەڵكو كاریگەری بەسەر كەسانی دەوروبەری و تەنانەت كۆمەڵگەش هەیە لە رووی ئابووری و سیاسی و كۆمەڵایەتی.

وەك لادانی سێكسی و زۆری رووداوەكانی هاتووچۆ نامۆبوونی كۆمەڵایەتی گۆشەگیری كۆمەڵایەتی و كێشەكانی ناوخێزان وەك تێكچوونی پەیوەندیەكۆمەڵایەتیەكان هەڵوەشانەوەی خێزان ئەمەش هەرەشەیەكی جدیە بۆ سەر كۆمەڵگە زیادبوونی رێژەی تاوان وەك دزی و بەكارهێنانی توندوتیژی و كوشتن و دەستدرێژی سێكسی.تێكچوونی خێزان و زیادبوونی رێژەی جیابوونەوە و هەروەها سەرلێشێوان و سەرگەردان بونی منداڵ.نەمانی توانای كاركردن و لە خوێندن دابڕان.

تێكچوونی باری ئابووری خۆی و خێزانەكەی لەدەستدانی پێگە و پایەی كۆمەڵایەتی . لەكۆتایدا پێویستە هەموو كەسێك و دەزگا و لایەنی پەیوەندیدار رووبەڕووی ئەم بەڵایە ببینەوە پێویستمان بە شۆرشێكی كۆمەڵایەتی جماوەری هەیە بۆ ئەوەی خالێك دا بنێن چیتر ئەم هێزو توانایە بە فیرۆ نەچێت ئەم هەموو پارەیە لەم بەڵایە سەرف نەكرێ‌ چ وەكو بەكارهێنان چ وەكو چارەسەركردنی ئەم لێشاوە توشبووە