دەستەی کارگێڕی ڕێکخراوی دەستی ھاوکاری لە مەڕاسیمێکدا سوپاس و پێزانینی خۆیان بەخشی بە خوشکە خۆبەخش و خۆنەویستەکانیان ،کە بەدرێژایی مانگی ڕەمەزان بێ گوێ دانە ماندو بوون و گەرمای بەتین ،لەو ساتانەی کە خەڵک خەوتبون لەبەر فێنک کەرەوە ئەوان بە زوبانی بەڕۆژوو بەو پەڕی خۆشحاڵیەوە سەردانی خانەوادەی منداڵە نازدارەکانیان دەکرد و بە وتەی پڕ سۆز و دیاری و یارمەتی بەخشینە کان پێیان، دڵیان خۆش دەکردن تەنھا بۆ ڕەزامەندی خوا، خوا بە فیردەوس پاداشتیان بداتەوە