ئەمڕۆ پێنج شەممە 22-8-2019 بەڕێوەچونی خولێکی تری پەروەردەیی لەلایەن ڕێکخراوی دەستی ھاوکاری بە ھاوکاری چەند مامۆستایەکی تری خۆبەخش بۆ کچانی تازەپێگەیشتوی نازدار لەڕێکخراوی دەستی ھاوکاری، لە ھەمان کاتدا وتارێک پێشکەش کرا بۆ دایکەکانیان لەلایەن یەکێک لەو مامۆستا خۆبەخشە بەڕێزانە لەسەر چۆنیەتی پەروەردەکردن و پاراستنی منداڵەکانیان لە کێشە و خراپیەکانی ئەم سەردەمە.