ئەمڕۆ 24-8-2019 بەڕێوەچونی ڕۆژێکی تر لە خولی پێگەیاندنی نازداران لەلایەن ڕێکخراوی دەستی ھاوکاری و بەھاوکاری مامۆستایانی خۆبەخش،بۆ ئەم ھەفتەیە مامۆستا صدیق، ڕاھێنەر لەبواری گەشەپێدانی مرۆیی بابەتەکەی پێشکەش کرد لە ژێر ناونیشانی (متمانە بەخۆ بوون) و تێیدا ڕاھێنان و کرداری بە بەشداربوان کرد، کە بووە زیاتر سود مەند بوون و دڵخۆش بوونی نازداران، لەھەمان کاتدا وەك گشت ھەفتەکانی تر وتارێکی پەروەردەیی بۆ دایکە بەڕێزەکانی نازداران پێشکەشکرا لەلایەن دوو لە مامۆستایە بەڕێزەکان.