مێژووی ڕێکخراوەکەمان
ڕێکخراوەی دەستی هاوکاری ماوەی زیاد لە (٧) ساڵە وەک ڕێکخراوێکی نوێ و سەربەخۆ هەوڵی داوە بەردەوام هاوکاری و پشتیوانی تەواوی چین و توێژەکانی کۆمەڵگا بکات بێ جیاوازی ئاین و ڕەگەز ، لە تەواوی بوارەکانی ژیاندا {تەندروستی،بێ باوکان،ئاوەدانکردنەوە،گەشەپێدان…} هتد.
-
٢٠١٣
دەمەزرانی ڕێکخراو
لە ساڵی یەکەمی دامەزراندنی ڕێکخراوەکەمانەوە بەردەوام لە هەوڵی داهێنان بوین لە بواری خێرخوازیدا بۆ ئەم مەبەستەش لە کۆمەڵێک سێکتەری سەرەکی و پێویستدا بەردەوام بوین لە خزمەتکردنی هاونیشتیمانیان بە بەردەوامی و بێ جیاوازی.
-
٢٠١٤
داهێنانی زیاتر
لەساڵانی دووەمی دامەزراندنی ڕێکخراوەکەماندا گرینگیەکی زۆرمان بە بوارەکانی ( تەندروستی ، بێ باوکان و هەژاران ..هتد) دا بۆ ئەم مەبەستەش کۆمەڵێک میکانیزمی جیاواز و باشمان گرتە بەر بۆ زیاتر خزمەتکردنی تەواوی چین و توێژەکان.
-
٢٠١٥
هەوڵدانی زیاتر
بەردەوام بوین لە پێشخستنی هاوکاریەکانمان و زیاتر پێشخستنی بوارەکانی ڕیکخراوەکەمان لە تەواوی بوارەکاندا و لەو ساڵەدا هاوکاری ژمارەیەکی زۆری ئاوارەی وڵاتانی سوریا و باشوری عراق مان کرد بە تای بەت شاری موسڵ دوای ئاوارە بونیان بە هۆکاری بونی شەڕ لە ناوچەکانیان ، دابەشکردنی هاوکاری ماددی و دابینکردنی پێداویستی ئاوارەکان لە گشت بوارە جیاوازەکاندا.
-
٢٠١٦
بەردەوامی
بۆ زیاتر خزمەتکردن و پێشکەشکردنی هاوکاری بە تەواوی کەسانی شایستە و پێویست بەردەوام بوین لە خزمەتکردن لە سێکتەرە جیاوازەکانی پەروەردە و تەندروستی و بێ سەرپەرشتاندا .
-
٢٠١٧
بەرەو داهێنانی زیاتر
بۆ زیاتر خزمەتکردنی کەم دەرامەتان و هاونیشتیمانیانمان دەستمان کرد بە دۆزینەوەی میکانیزمی پێویست و جیاواز بۆ زیاتر خزمەتکردن لە تەواوی وارەکاندا بە سود وەرگرتن لە ئەزمونی ساڵانی پێشومان و زیات خزمەتکردنی تەواوی هاوڵاتیان.
-
٢٠١٨
بەرەو لوتکە
لەو ساڵەدا تیشکی زیاترمان خستە سەر چەند بوارێک بە تایبەت بوارەکانی ( تەندروستی ، ئاوەدانکردنەوە ، گەشەپێدان ، بێ باوکان و هەژاران ) بە دۆزینەوەی میکانیزمی تایبەت بەو سێکتەرانە لە کردنەوەی خول بۆ قوتابیان و بێ کاران لە بواری تەندروستی بۆ قوتابیانی تەندروستی بە ناردنیان بۆ دەرەوەی وڵات بۆ بەشداریکردن لە خولی تەندروستی و لە ناوخۆشدا بۆ کەسانی بێ کار بە ئەنجامدانی خولی درومانی بۆ دابینکردنی بژێوی ژیانیان .
-
٢٠١٩
ئامانج دەپێکین
بۆ بەردەوامی و زیاتر خزمەتکردن و دۆزینەوەی هەلی کار و بنیاد نانی کار بۆ کەسانی بێ کار و دابینکردنی بژێوی ژیان هەستاین بە دابینکردن و کردنەوەی خولی تایبەت بۆ ئەوکاسانەی کە مەبەستیانە ببنە خاوەن پڕۆژە و کاری تایبەت بە خۆیان لە ڕێگای کردنەوەی مارکێت و کڕینی ئامێری گواستنەوەی کار و خولی پێویست بۆ هاوڵاتیان بۆ دابینکردنی بژێوی ژیانیان.